Skip to the content

دروێنەکردن بۆ ھەردوو تەرزی جۆی خۆماڵی قەڵا یەک و قەڵا دوو دەستی پێکرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- یەکەمین هەنگاوی ھەڵمەتی دروێنەکردن بۆ کێڵگەی بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر دەستی پێکرد، بۆ ھەردوو تەرزی جۆی خۆماڵی(قەڵا یەک و قەڵا دوو).
تایبەتمەندییەکانی جۆی قەڵا یەک :
١-زۆر گونجاوە بو شوێنی کەم باران .
٢- ڕێژەی بەرهەم لە دۆنم ۱۳٥۰کگم.
٣- بەرگری هەیە بۆ نەخوشیەکان بەتایبەتی ژەنگ (rust).
٤-بەرگری زورباشە بۆ کەوتن   (lodging) .
٥- جۆی قەڵا یەک جۆیەکی شەش پەڕە six rows .
٦- ڕێژەی پڕۆتین نزیکەی ١٥٪‏ یە.

تایبەتمەندییەکانی جۆی قەڵا دوو:
١-لەگەڵ کەش وهەوای ناوچەکەمان زۆر گونجاوە بە تایبەتی بۆ شوێنی کەم باران 
٢-ڕێژەی بەرهەم لە دۆنم ۱۱٥۰کگم .
٣-بەرگری هەیە بۆ نەخوشیەکان بە تایبەتی ژەنگ (rust).
٤-بەرگری هەیە بۆ کەوتن(lodging).
٥- زوو پێدەگات بۆ دروێنە 
٦- جۆی قەڵا دوو جۆیەکی دوو پەڕە two rows.