Skip to the content

لە هەرێمی کوردستان کۆد بۆ بیری ئاو دادەنرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە ئامانجی دروستکردنی داتابەیسێکی تۆکمە و زانستی بۆ بیرە ئاوییە مۆڵەتدارەکان، لەمەودوا کۆد دەدرێتە بیرەکان، کۆدەکان جۆر و ئامانجی بیرەکە و پارێزگاکەشی دیاری دەکات.
هەروەها سەبارەت بە بیرە کۆنەکانیش لە داهاتوودا سیستەمی دانانی کۆد بۆ ئەوانیش دادەنرێت.
لە سیستەمە نوێیەکەدا، هەمو زانیارییەکی هایدرۆلۆجی، جیۆلۆجی و ئابووری تایبەت بە بیرەکە لە داتابەیسەکەدا تۆمار دەکرێن.
دانانی ئەم کۆدانە بۆ زانیارییە دەربارەی ژمارەی بیرە مۆڵەتدارەکان لە هەرێمی کوردستان و دانانی میکانیزمێکی ڕێکخراو بە پێی یاساو ڕێنماییە بەرکارەکانی تایبەت بە لێدانی بیر.