Skip to the content

لە‌ ھە‌ڵە‌بجە‌ ڕووپێوكردنی مێرووی سن دە‌ستی پێكرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- بە‌ مە‌بە‌ستی پاراستنی كێڵگە‌ی گە‌نمی جوتیاران، بە‌شی پاراستنی ڕووە‌ك لە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی كشتوكاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌، بۆ جاری سێیەم  ھە‌ڵمە‌تی ڕووپێوكردنی مێرووی (سن )ی دە‌ستپێكرد بۆ پاراستنی ئە‌و زە‌ویانە‌ی چێنراون بە‌ دانە‌وێڵە‌ی گە‌نم لە‌ سنووری بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتیی كشتوكاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌.

لە‌و بارە‌یە‌وە‌ شە‌ریف محمود،لێپرسراوی  بە‌شی پاراستنی ڕووە‌ك لە‌ كشتوكاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌. ڕایگە‌یاند : ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكە‌وتی ٢٠٢٢/٥/٨ ھۆبە‌ی بە‌شی پاراستنی ڕووە‌ك لە‌ ناحیە‌ی بیارە‌ و خورماڵ، سیروان  ھە‌ڵمەتی ڕووپێوكردنی مێرووی سن ‌ئە‌نجامدا.
وتیشی:"ھە‌ڵمە‌تی ڕووپێوكردنی مێرووی سن زۆربەی گوندە‌كانی ئەو بەشانەی گرتووەتەوە بە‌ مە‌بە‌ستی دیاریكردنی  ڕێژە‌ی مێرووە‌كە و  باشترین کات بۆ قەڵاچۆکردنی ئەم مێرووە زیانبەخشە لە کێڵگەکانی گەنم و جۆدا."
لێپرسراوی بە‌شی پاراستنی ڕووە‌ك ئاماژە‌ی بە‌وە‌ش كرد:"دوای ئەم  ڕووپێویکردنە دە‌ركە‌وت لەسنووری هەرگوندێک  ڕێژە‌ی مێرووە‌كە‌ لە‌ حاڵە‌تی زیانگە‌یاندندایە‌ بە‌ گە‌نمی جوتیاران و پێویستە‌ قە‌ڵاچۆ بکرێت."
ئە‌وە‌شی ئاشكراكرد:"ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی قڕکەری تایبەت بەم مێرووە دەکرێت بۆ قەڵاچۆکردنی و پاراستنی گەنمی جوتیاران."