Skip to the content

وۆرکشۆپێک بۆ چۆنیەتی سیستەمی دڵۆپاندن لە کێڵگەکان بەڕێوەچوو

 هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢/٥/١٥ بەئامادەبوونی هێمن موراد، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر، کۆمپانیای ئیکۆ کۆنسوڵت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر، وۆرکشۆپێکیان بۆ (٣١)جووتیاری  کشتوکاڵی لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگەی هەولێر ڕێکخست ،بە ناوونیشانی (کاری ئاو و پاراستنی لەڕێگەی تەکنیکە داهێنەرەکانی ئاودێری دڵۆپاندن).

وۆرکشۆپەکە لەلایەن ئیکۆ کۆنسوڵت ڕێکخرابوو لە ژێر پڕۆگرامی (گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵی عێراق) کە لە لایەن وڵاتی هۆڵەندا بودجەی پێویستی بۆ تەرخانکراوە.

مەبەست لە وۆرکشۆپەکە ئاشناکردنی جووتیاران و ئەندازیارەکانە بە سیستەمی دڵۆپاندنی سەردەمیانە، لە داچاندنی بەروبوومی کشتوکاڵی کراوە لە هەرێمی کوردستان.

نوێنەری کۆمپانیای ئیکۆکونسوڵت ڕایگەیاند: ئەم وۆرکشۆپە  لە هەموو پارێزگەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، دوای تەواو بوونی وۆرکشۆپەکان و ئاشناکردنی جووتیارەکان بە چۆنیەتی سیستەمی دڵۆپاندنی سەردەمیانە لە کێڵگەی کراوە، دواتر ژمارەیەک جووتیار هەڵدەبژێردرێن بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیان بۆ جێبەجێ بکرێت وەکو پاڵپشتی لە پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی سەردەمیانە.