Skip to the content

ڕەشنووسی یاداشتێکی ئامادەکراو پێشکەشی شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان دەکرێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- دوای ئەوەی شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، سەردانی تارانی پایتەخی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد، کۆبوونەوەیەکیان، لەگەڵ ئاغای ئیسماعیلی قادری یاریدەدەری وەزیری کشتوکاڵ و ستافێکی هاوبەش بۆ کاروباری گەشەپێدانی لادێکان ئەنجامدا.

لەلایەن خۆیانەوە تیمی ئامادەبووی وەزارەتی کشتوکاڵی ئێرانی لەسەر پێشنیاری خۆیان ڕەشنووسێکی ئامادەکراویان بۆ مەبەستی لێکتێگەیشتن پێشکەش کردووە ، کە خوازیارن بەپێی هەماهەنگیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران ببێتە بنەمای کارکردنی پێکەوەیی و گفتوگۆی جێبەجێکردنی یاداشتەکە بکرێ ، بەهاوبەشی لە هەموو بوارەکانی کشتوکاڵی و ڕاهێنان و توێژینەوە و ڕێنمایی و پیشەسازی دەرمان و سیستەمی نوێی خانووی پلاستیکی و چۆنیەتی بەرهەمهێنانی تەندروست .
شاندەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ لە ناوەندی شیرازدا تایبەت بە بوارەکانی ڤێتێرنەری و پیشەسازی دەرمان و پڕۆژەکانی خانووی پلاستێکی و گژوگیای و ڕووەکی پزیشکی و کەرتی کشتوکاڵ بەگشتی لەگەڵ سێ کۆمپانیای وەبەرهێنەری گەورەی ئێرانی کۆبوونەوە.

لەم دیدارانەدا بە وردی تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و گواستنەوەی ئەزموون و شارەزاییەکان کرا بۆ هەرێمی کوردستان ،کە بڕیارە شاندێکی وەزارەتی کشتوکاڵی ئێرانی سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن، بۆ درێژەپێدان بەم پەیوەندی و ڕاسپاردە و پێشنیارە گرنگانەی کە لەنێوان شاندە باڵاکەی هەردوولادا باسکراوە بۆ جێبەجێکردن و  گەشەپێدانی ئەو تەوەرانەی کە لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا جەختی لێکراوەتەوە.