کۆنفرانسی گەشەپێدانی ئابووری لە هەڵەبجە بەڕێوهچوو
ڕۆژی سێشەمە 2022/5/17 لە پارێزگای هەڵەبجە کۆنفرانسی گەشەپێدانی ئابووری بهڕێوه چوو، (ڕزگار حهمهد خدر) ڕاوێژکاری وەزارەتی كشتوكاڵ بە نوێنەرایەتی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداریی له كۆنفرانسهكهدا كرد .
لەم کۆنفرانسەدا بەشێکی سەرەکی تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی چۆنیەتی ڕۆڵبینینی کەرتی کشتوکاڵ و پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و جیۆپۆلەتیکی ناوچەی هەڵەبجە لە گەشەی کشتوکاڵی و بوونی سەرچاوە مرۆییەکان و سەرچاوەکانی سامانی سروشتی ،لە بواری پڕۆژەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاری بەیەکەوە.
هەروەها باسی برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی و بەباڕازکردن و بانگهێشتکردنی وەبەرهێنەران بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری کرا بۆ پاڵپشتی جوتیاران و دۆزینەوەی بازاڕ و بەگەڕخستنی کارگەی پیشەسازی کشتوکاڵی ، بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندی هەڵەبجە بەتایبەتی لە بەرهەمی هەنار و هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەپێی مەرج و کواڵێتی و میکانیزمەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو .
کۆنفرانسی گەشەپێدانی ئابووری ،لەلایەن ڕێکخراوی )(bfz) ئەڵمانی و بە هاوکاریی ڕێکخراوی (پیشە) ڕێکخرابوو ، مەبەستی كۆنفرانسهكه ڕاهێنانی پیشەیی خەڵک و ڕەخساندنی دەرفەتی کار و گەشەپێدانی ئابووری هەڵەبجە بوو .