تیمێکی بانکی نێودەوڵەتی بە مەبەستی پەرەپێدانی توانا ئابوورییەکانی ژنان سەردانی وەزارەتی کشتوکاڵیان کرد
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بەرێوەبەری گشتیی توێژینەوە و رێنمایی کشتوکاڵی و بەرێوبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون و ستافێکی وەزارەت پێشوازیان لە غەرام قەستەلانی بەڕێوەبەری پڕۆژەی ڕۆژهەڵات لە بانکی نێودەوڵەتی و ستافێکی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا لە نزیکەوە تاووتوێی پڕۆژەکانی بانکی ناوبراو بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی ژنانی خاوەنکار و پڕۆژەکانی کشتوکاڵی و بەرهەمهێنانی خۆماڵی و پەرەپێدانی توانا ئابورییەکانی ژنان کرا.
لە کۆتاییدا چەندین ڕاسپاردە و پێشنیاری گرنگ گەڵالەکران کە لە داهاتوودا بانکی ناوبراو پێشنیاریان کردووە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێم کاری لەسەر بکەن.