Skip to the content

مەڕاسیمی واژۆکردنی ١٠‌ پۆند و پڕۆژەی ئاودێری لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا


هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی پێنجشەممە ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی و بەئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتی دیوان و بەرێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکانی جێبەجێکاری پڕۆژەکانی ئاودێری، مەڕاسیمی واژۆکردنی ١٠ پۆند و پڕۆژەی ئاودێری لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا .

لەپێناو سوودی گشتی هاووڵاتیان و خزمەتکردنی زیاتری جوتیاران لەرێگەی سوود وەرگرتن لە چۆنیەتی گلدانەوەی سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە شاری هەولێر :

زانیاری دەربارەی پۆند و پڕۆژەکانی ئاودێری
یەکەم / پۆندی چاڵە گرەدڵە دەکەوێتە ،دەشتی هەولێر ،قوشتەپە ،بە گوژمەی ٤٧٥ ملیۆن دینار دروستدەکرێت و توانای گلدانەوەی ١٠٥ هەزار و ٢٠١ مەتر سێجا ئاوی هەیە ،٤٠ خێزان لەم پۆندە سوودمەند دەبن .

دووەم / پۆندی کەبور ، دەکەوێتە ،هەولێر قەزای شەقلاوە ،باسرمە ، بەگوژمەی ٤٢٢ ملیۆن دینار دروستدەکرێت ، توانای گلدانەوەی ١٢٩ هەزار و ٤٩٠ مەتر سێجا ئاوی هەیە ،سوودی بۆ ٥٠ خێزان هەیە .

سێیەم / پۆند کانی گەنی ، دەکەوێتە دەشتی هەولێر ، کەسنەزان ، توانای گلدانەوەی ١٠٣ هەزار و ٨٧٠ مەتر سێجا ئاوی هەیە ، سوودی بۆ خێزان هەیە، بە گوژمەی ٣٧٠ ملیۆن دینار دروستدەکرێت.

چوارەم: پۆندی خرە، دەکەوێتە هەولێر /هەریر شەقلاوە ،توانای گلدانەوەی ٥٤ هەزار و ٣٧٢ مەتر سێجا ئاوی هەیە، ٩٠ خێزان سوودمەند دەبن، بە‌گوژمەی ٣٩٤ ملیۆن دینار دروست دەکرێت.

پێنجەم/پۆندی مام خاڵان ،دەکەوێتە سنوری خەبات دارەشەکران ،توانای گلدانەوەی ٧٨ هەزار و ٧٧٢ مەتر سێجا ئاوی هەیە ، سوودی بۆ ١٢٠ خێزان هەیە ،بەگوژمەی ٤٧١ ملیۆن دینار دروستدەکرێت.

شەشەم/پۆندی زیارەت ،دەکەوێتە سنوری سەلاحەدین شەقلاوە ، توانای گلدانەوەی ١٨٨ هەزار و ٣٠٨ مەتر سێجا ئاوی هەیە ، سوودی بۆ ٥٨ خێزان هەیە ،بە گوژمەی ٥٥٣ ملیۆن دینار دروستدەکرێت .

حەوتەم/ پۆندی مام چۆغان دەکەوێتە سنوری دەشتی هەولێر، کەسنەزان ، توانای گلدانەوەی ٩٢ هەزار و ٨٣٧ مەتر سێجا ئاوی هەیە ، ٧٠ خێزان سوودمەند دەبن ، بە گوژمەی ٥٤٠ ملیۆن دینار دروست دەکرێت .

هەشتەم/ روو پێوکردن و توێژینەوە و نەخشەسازی بۆ ٢٥ پۆند لە شاری هەولێر ،بەگوژمەی ٣٢٥ ملیۆن دینار .

نۆیەم / خاوێن کردنەوەی کەنالی سەرەکی پڕۆژەی ئاودێری خەبات بە گوژمەی ١٠٨ ملیۆن دینار.

دەیەم/ دروستکردنی جۆگەی ئاودێری رەشنوری ، بەگوژمەی ١٢٠ ملیۆن دینار لە سنوری پارێزگای هەولێر.