بریکاری وەزارەتی گشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ تیمێکی باڵای رێکخراوی (IFC) کۆبۆوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بەسەرپەرشتی کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەت و بە ئامادەبوونی ستافێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، کۆبونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ تیمێکی باڵای ڕێکخراوی (IFC) نێودەوڵەتی بەرێوەچوو .
لەم کۆبونەوەیەدا ،گفتوگۆکرا لەبارەی چەندین پرسی پەیوەست بەسێکتەری کشتوکاڵ، بەتایبەتی پەرەپێدانی دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی و هاندانی وەبەرهێنەرانی کەرتی تایبەت بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و پاڵپشتیکردنی جوتیاران لە دۆزینەوەی بازاڕ بۆ بەروبوومە خۆماڵییەکان لەژێر ڕۆشنای ڕاپۆرت و دیراساتی رێکخراوی ناوبرا بۆ گۆرانکاری کەش و هەوا و ژینگە، هەلی کار، دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و ڕاوێژکاری کشتوکاڵی، پاکێجینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و کەمکردنەوەی تێچووی بەرهەمهێنان،بەتایبەتی لە پڕۆژەکانی بواری گاوداری و شیرەمەنی و پەلەوەری و هێلکە و بەروبوومەکانی سەوزە و میوە .