زیاتر لە ٣٠٠ جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزی کشتوکاڵیان پێشکەشی وەزارەت کردووە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- لە دوای واژۆکردنی یاداشتی لێک تێگەشتنی نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بانکی ئەلقرتاسی ئیسلامی زیاتر لە ٣٠٠ جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەڵەی وەرگرتنی قەرزی کشتوکاڵیان پێشکەشی وەزارەت کردووە.
ئەو یاداشتە بەمەبەستی پاڵپشتی و رەخساندنی دەرفەتی قەرزی بانکی بۆ جوتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری، بە شێوەی قیستی درێژخایەن ،بە بڕی ١٥ ملیۆن تا ١٠٠ ملیۆن دینار لە قۆناغی یەکەم بۆ پڕۆژەی بچووک و مام ناوەند، بەپێی ناوەڕۆکی یاداشتەکە هەنگاوەکانی ئەم پڕۆژەیە چۆتە بواری جێبەجێکردن .

لەماوەی دوو مانگی رابردوو تا ئێستا لەسەرجەم فەرمانگە کشتوکاڵیەکانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان ٣٠٠ جوتیار و خاوەن پڕۆژە مامەڵە و داواکاریان بۆ سوودمەندن پێشکەشکردووە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری یاسایی وەزارەت کراوە و ١٠٠ لەو مامەڵانە نێردراون بۆ بانکی ئەلقرتاسی ئیسلامی، دوای وردبینی کردن و پشتگیری کردنی داواکارییەکان، وەرگرتنی مامەلەکان بەردەوامە بە هەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوبراو، بەمەبەستی گەیاندنی خزمەت و دەرفەتی سوودمەند بوون بە زۆرترین جوتیار و خاوەن پڕۆژەکانی سێکتەری کشتوکاڵی، وەک هەنگاوێکی گرنگی بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری و پیشەسازی کشتوکاڵی.
محەمەد شەریف جوتیارێکی دەشتی قەراج لە قەزای مخمور و یەکەمین جوتیارە، لەسەر رووبەری ٥٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵ دەکات وەکو تاکە سەرچاوەی بژێوی ژیان بەبڕی ٤٠ ملیۆن دینار لەو پڕۆژەیە سوودمەند بووە بۆ دابینکردنی ئامێرەکانی راکێشانی کارەبا و مڕەشەی پلاستیکی ئاودێری و چەند پێویستەکی تری کشتوکاڵی، بەمەبەستی فراوانکردنی بەرهەمهێنانی جۆرەکانی دانەوێلە لەسەر زەویەکەی.