Skip to the content

وۆرکشۆپێکی تایبەت بە پرسی باران و زەویی دێمی و کشتوکاڵ بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی دووشەممە، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وەزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان و ژمارەیەک لە ئەکادیمی و پسپۆڕ، لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو، ۆرکشۆپێک بەڕێوەچوو.

لە ۆرکشۆپەکەدا، دووبارە داڕشتنەوی ناوچەکانی بارانی مسۆگەر و ناوچەکانی دێمی و بەراو و ناوچە شیاوەکان بۆ باغی دێمی باسکران و پلانی حکوومەت بۆ ئەو بابەتە خرایەڕوو.

ئەم پۆلێنکارییەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەکانی بارانی مسۆگەر و نامسۆگەر و زەویی دێمی و بەراو هەیە، پۆلینکاری چەندین ساڵ پێش ئێستایە، بۆیە دووبارە دەست بە داڕشتنەوەی ئەو ناوچانە کراوە و لە چەند مانگی داهاتوودا، داڕشتنەوەی نەخشەی نوێی ئاو و بارانی مسۆگەر دەخرێتەڕوو.

جێی باسە ئەم پۆلێنکارییە زۆر بۆ مەبەستی چۆنیەتیی ئیدارەدانی کشتوکاڵ و ئاودێری و بەکارهێنانی زەویی کشتوکاڵی و ئاو و سرووشتی کوردستان پێویستە، بەتایبەتی بۆ بایەخدان بە وەرگرتنی گۆڕانی ئاوهەوا و گۆڕانکارییە مرۆییەکان لە هەرێمی کوردستان.