Skip to the content

ئیڤێنتێکی ھاوبەش لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک بەڕێوەدەچێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)-  رۆژی سێشەممە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرد لە کۆنسولی کۆماری چیک لە ھەرێمی کوردستان.

لەم دیدارێکدا تاوتوێی پەرەپێدان و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی و ئاودێری کرا، بەتایبەتی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتوی کۆماری چیک، لە بواری بەرھەمھێنانی پیشەسازی کشتوکاڵی.
 لەبەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکرا لەبارەی ئەنجامدانی ئیڤێنتێکی ھاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک، کە ئامانج تیایدا ڕەخساندنی زەمینەسازی و ئاشنایەتی دروستکردنە بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری کشتوکاڵی و بونیادنانی پڕۆژەکانی ئاودێری لەلایەن کۆمپانیا وەبەرھێنەرەکانی کۆماری چیک و بەسەرکردنەوەی پڕۆژە گرنگ و ستراتیژیەکانی بواری کشتوکاڵ و ئاودێری لە ھەرێمی کوردستان وەک هەنگاوێکی گرنگی ئاڵوگۆڕی ئەزمونەکان و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابوری جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان.