Skip to the content

سیمپۆزیۆمێک بۆ پرسی بە دیجیتاڵکردنی پڕۆژەکانی ئاو بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو، بەسەرپەرشتیی دکتۆر کاروان سەباح، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەکانی ئاو و ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیران لە فەرمانگەی میدیا و زانیاری و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر و بەرێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، بەرێوەبەری گشتیی پلاندانان و چەندین کەسایەتیی ئەکادیمی و شارەزایانی بواری ئاو، سمپۆزیمێک بۆ بە دیجیتاڵکردنی سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەچوو.

سمپۆزیۆمەکە بۆ مەبەستی ئامادەکارییە لەپێناو بەدیجیتاڵکردنی داتاکانی تایبەت بەکار و پڕۆژەکانی ئاو و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو کەسانەبوو کە لە بواری (GIS) کاردەکەن.

ئامانج لەو چالاکییە، درووستکردنی هەماهەنگییە لەنێوان زانکۆکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سەرچاوەکانی ئاو، لە پێناو رێکخستنەوە و بەرێوەبردنی داتاکانی تایبەت بە ئاو و بەکارهێنانی سیستەمی زانیارییە جوگرافییەکان (GIS) و هەستکردن لە دوورەوە (RS)، بۆ ئیدارەدانی سەرچاوەکانی ئاو و کەرتی ئاو.