لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە بڕیار لەسەر کار پێکردنی( رێبەری ژینگەیی) درا
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، هەڵکەوت عبدالرحمن، بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان بە نوێنەرایەتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەشداری کۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی باڵای پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستانی کرد.
ئەم کۆبونەوەیە تایبەت بوو بە گرنگیدانی زیاتر بە پەروەردەیی ژینگەیی لە ناوەندەکانی خوێندن ، دوابەدوای گفتوگۆ و خستنەروی ڕاو سەرنجەکانی ئامادەبووان ، بڕیار درا لەسەر کار پێکردنی(رێبەری ژینگەیی) بە هەماهەنگی فەرمانگە و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان .