Skip to the content

هەشتەمین فێستیڤاڵی ھە‌نار و پایزی ھە‌ڵە‌بجە‌ بەڕێوەدەچێت

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- وا بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا فێستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە بەڕێوەبچێت.

ئەم فێستیڤاڵە لە‌لایە‌ن بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تیی گشتیی كشتوكاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌ و تۆڕی ڕێكخراوە‌كانی ھە‌ڵە‌بجە‌ لە‌ پاركی شاری یاریی ھە‌ڵە‌بجە‌ بە‌ڕێوە‌دە‌چێت‌.
ماوە‌ی سێ ڕۆژ لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، تا ئێوارە‌ی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، بە‌ردە‌وام دە‌بێت و ٤٠٠ جووتیار و خاوە‌ن بە‌رھە‌م بە‌رھە‌مە‌كانیان لە هەناری جۆراوجۆر پێشكە‌شی بە‌شداربووانی فیستیڤاڵە‌كە‌ دە‌كە‌ن.

بە بڕاندکردن و هەناردەکردنی بەرهەمی هەناری خۆماڵی لە ئێستادا بەشێکە لە پلان و بەرنامەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە مەبەستی هەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق و بەرزکردنەوەی کوالیتییەکەی.