وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ سەرۆکی لیژنەی داراییی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبۆوە
![](/media/15169/fb_img_1664134522485.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133086426620000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت، پێشوازی لە سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
لەم دیدارەدا لە نزیکەوە گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی لە چارەسەکردنی کێشەکانی جووتیاران، بە تایبەتی بابەتی شایستە داراییەکان و خەرجکردنی پارەی گەنمی جووتیاران کرا.
لەلایەکی دیکەوە، داواکردنی پاڵپشتی بۆ ستراتیژی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و دابینکردنی پارەی پێویست بۆ درووستکردنی بەنداو و پڕۆژەکانی ئاودێری لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەدا تاووتوێ کرا.