بێگەرد تاڵەبانی لە دەربەندیخان بەنداوی دێوانە و بەنداوی دەربەندیخان و ویرێک بەسەردەکاتەوە
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەنداوی (دێوانە)ی بەسەرکردەوە ، کە ئێستا لەقۆناغی تەواوبوندایە و ئەمساڵ ئامادەیە بۆگڵدانەوەی ئاو.
هەر لەو هەمان رۆژ سەردانی (ویرێک) کرا ،کە لەبەشی خوارەوەی بەنداوی دەربەندیخان دروستکراوە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاو و لەهەمانکاتدا بۆتە شوێنێکی دڵرفێنی گەشتیاری بۆ هاوڵاتیان و گەشتیاران، دواتر سەردانی بەنداوی(دەربەندیخان)کرد،کە لەئێستادا لە قۆناغی چاکسازیدا ئامادەکاری دەکرێت بۆ گڵدانەوەی ئاوی ئەمساڵ.
لە کۆتایدا بێگەرد تاڵەبانی، بەرێوبەرایەتی بەنداوی(دەربەندیخان)ی بەسەرکردەوە و لەگەڵ ستافی بەرێوەبەر و فەرمانبەرانی فەرمانگەکە کۆبۆوە، بەمەبەستی لەنزیکەوە گفتوگۆکردن دەربارەی کاروبارەکان و بەدواداچوون بۆ کێشە و داواکاریەکانیان.