Skip to the content

بەرێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوانی وەزارەت سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە درێژەی سەردانە مەیدانیەكەیاندا بۆ ناوچە جیاجیاكانی كوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان بەیاوەری لەگەڵ وەفدێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كە پێكهاتبوون لەبەڕێوەبەرانی دارستان و پاوان و باخداری و پلاندانان، سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد.

سەرەتای سەردانەكە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی پارێزگای هەڵەبجە بوو؛ لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە و جێگری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی باخداری و دارستان و پاوانی پارێزگاكەوە پێشوازی کران.

دواتر بە هاورێیەتیی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرانی پەیوەندیدار، نەمامگەكانی باخداری و دارستان لە ناحیەی سیروان و كارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور و باخی زەیتوونی هەڵەبجە و پڕۆژەكانی دارستانە دەستكردەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجەیان بەسەركردەوە.

لەم زنجیرە دیدار و کۆبوونەوەیەدا جەختکرایەوە لەسەر پارێزگاری لە پانتایی سەوزایی و زیادکردن و بەبازاڕکردنی بەروبوومی نەمامگەکان و داڕشتنی پلانێکی هاوبەش بە کوالێتیی پێشکەوتوو بۆ یارمەتیدانی جووتیاران بە مەبەستی ئەنجامدانی کشتوکاڵی سەردەم.