سێیەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراک لە سلێمانی بەڕێوەچوو
![](/media/14486/fb_img_1662558872466.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133070419660000000)
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەئامادەبوونی شاندێکی باڵای وەزارەت و نوێنەری وڵاتان و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆک و نوێنەرایەتیی ژوورە بازرگانییەکان و جووتیاران و نوێنەری نزیکەی ١٠٠ کۆمپانیای وەبەرهێنی ناوخۆیی و بیانی، سێیەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتیی کشتوکاڵ و پیشەسازی و خۆراک بەرێوەچوو.
وا بڕیاریشە ئەم پێشانگایە ماوەی سێ تا چوار ڕۆژ بخایەنێت.
ساڵانە ئەم پێشانگایە بەمەبەستی هەماهەنگی و پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵی و ئاژەڵداری و پیشەسازیی کشتوکاڵی و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، لە لایەن کۆمپانیای ئەتڵەس ئەلئەسیڵ بە چاودێریی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە هەماهەنگیی یەکێتیی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕێک دەخرێت.