Skip to the content

مەراسیمی ساڵانەی خەڵاتی "ڕووناک شاڵی" لە سلێمانی بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بەئامادەبوونی نوێنەری وەزیر و  بەڕێوەبەری گشتی و گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو حوسێن حەمە کەریم لە هۆڵی ڕووناک شاڵی لە بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی کشتوکاڵیی سلێمانی، مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ساڵانەی رووناک شاڵی بۆ پێدانی رێز و پێزانینی سەرکەوتووانی بوارەکانی خوێندکاران، فەرمانبەران، ئەندازیاران، توێژەرانی کشتوکاڵی بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری فەرمانگە کشتوکاڵییەکان و نوێنەرانی زانکۆ و پەیمانگا و ئامادەییەکان و ژمارەیەک لە جووتیاران و خوێندکارانی ناوەندەکانی کشتوکاڵی ئامادەی بوون.

بەناوی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی توێژینەوە و ڕێنماییی کشتوکاڵی چەندین خەڵاتی لە پای دڵسۆزی و ماندبوونیان پێشکەش بە کۆمەڵێک کەسی تایبەت کرد و ڕێزی لێنان.