Skip to the content

وەزارەتی کشتوکاڵ و بانکێکی ئیسلامی لەسەر بەخشینی قەرز بە جووتیاران ڕێکدەکەون

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی دووشەممە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە مەراسیمێکدا بەسەرپەرشتیی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەئامادەبوونی نوێنەرایەتیی بانکی ئەلقرتاسی ئیسلامی، بەمەبەستی دەرفەتی قەرزی بانکی بۆ جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری، یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوولا واژۆکرا.

دواتر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بێگەرد تاڵەبانی تیشکی خستە سەر چۆنیەتیی سوودمەندبوونی بەشداربووان لەو بانکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

جووتیار و داواکاران دەتوانن لە پانرە ملیۆن تا وەکو سەد ملیۆن دینار بەپێی قەبارەی پڕۆژەکە داوا بکەن.
ئەم دەرفەتە تایبەت دەبێت بە جووتیاران و دەرچووانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری و ماوەی گەڕاندنەوەی قیستەکە پێنج ساڵ دەخایەنێت.