Skip to the content

٩ ملیار و ٢١٨ ملیۆن دینار بۆ بەنداوی خنس لە دهۆک تەرخان کرا

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- بەمەبەستی گرنگیدان بە بواری ئاو لە سنووری پارێزگای دهۆک، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داواکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی بەنداوی خنس، ٩ ملیار و ٢١٨ ملیۆن دیناری تەرخان کردووە.

بەنداوەکە دووەم گەورەترین بەنداو دەبێت لە پارێزگای دهۆک و ساڵانە توانای گلدانەوەی حەوت ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بە تەواوکردنی پڕۆژەکە ئاوێکی زۆر بۆ پارێزگای دهۆک دابین دەکرێت.

حکوومەتی هەرێم لە پلانیدایە گرنگییەکەی زۆر بە درووستکردنی بەنداوەکان بدات و لەو ڕێیەوە پارێزگاری لە سامانی ئاو و کشتوکاڵ بکات.