کار بۆ کاراکردنی هەرەوەزییە کشتوکاڵییەکان لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- رۆژی سێشەمە، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بە سەرپەرشتی کریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی باڵای پێکهێنانی هەرەوەزییە کشتوکاڵیەکان، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی بەرەوپێش چوونی بیرۆکەی بەرەو پێکهێنانی هەرەوەزییە کشتوکاڵیەکان لەگەڵ تیمێکی بالای ڕێکخراوی(UNDP) و(USAID) ئەمریکی بەرێوەچوو .
لە کۆبوونەوەکەدا دواین ڕاسپاردە و پێشنیارەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی هەرەوەزییە کشتوکاڵیەکان لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەبارەیەوە کرا، بۆ ئەوەی بتوانرێت لە ماوەیەکی کورتدا بە هەماهەنگی کار بۆ کاراکردنی هەرەوەزییە کشتوکاڵیەکان بکرێت .
کۆمەلەی هەروەزییە کشتوکاڵیەکان بەشێوەیەکی پسپۆری و تایبەتمەندی جوتیارانی بەرهەمێکی دیاریکراو کاردەکەن لەچوارچێوەی پڕۆژە و رێنمایی و رێکاری پێویست لە پێناو بەرژەوەندی گشتی جوتیاران و هاندانیان بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک.
ئەم پرۆگرامە لە لایەن هەردوو ڕێکخراوی ئەمریکی (USAID و UNDP) پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی دەکرێت و لەڕێگەی لێژنەیەکی باڵاوە لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە هەماهەنگی جێبەجێکردنی دەکرێت .