Skip to the content

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە مەبەستی بەئەلیکترۆنیکردنی سیستەمی تۆمارکردنی زانیاریی فەرمانبەران بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، لە دیوانی وەزارەت بە سەرپەرشتیی پشتیوان ئەحمەد حاتەم بەرێوەبەری گشتیی دیوان کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری کارگێڕیی زانیارى و ستافی پەیوەندیدار لەگەڵ ئەندامانى ئەو لیژنانەى کە لە فەرمانگەکانى دەرەوەى وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێکهاتبوون و قۆناغى یەکەمیان تەواوکردبوو، بەڕێوەچوو.

ئەوەش بەمەبەستى کارکردن لەسەر بەئەلیکترۆنیکردنى سیستەمى تۆمارکردنى زانیاریی فەرمانبەران و درووستکردنى ناسنامە بۆیان و ئامادەکاری بۆ‌ قۆناغی دووەم بۆ تاووتوێکردنی سەرنج و پێشنیار و پلانی داهاتوو کرا.

سیستەمەکە بریتییە لە کۆکردنەوەى زانیاریی فەرمانبەران کە زیاتر لە ٨٠ زانیارى لەخۆ دەگرێت بۆ هەر فەرمانبەرێک و قۆناغى یەکەم زیاتر لە ٣٠ زانیارى تۆمارکراوە و زیاتر لە ٥ هەزار فەرمانبەر لە سیستەم تۆمارکراون.
ئەمەش هەنگاوێکى زۆر گرنگە بۆ وەزارەت کە زانیارىی فەرمانبەران بە ئەلیکترۆنى دەکات و بە هاوکارىی تیم و لیژنە هاوبەشەکانى وەزارەت ئەنجامدەدرێت و بەردەوام ئەو داتا و زانیارییانە بەردەست دەبێت و دەتوانرێت نوێبکرێنەوە؛ هەروەها خزمەتگوزاریی سیستەمەکە ٢٤ کاتژمێر بۆ تیمەکانى فەرمانگەکان بەردەستە.

لەکۆتاییدا بەرێوەبەری گشتیی دیوان سوپاس و دەستخۆشیی وەزارەتی ئاراستەی بەڕێوەبەری کارگێڕیی زانیاری و ستافی وەزارەت و تەواوی لیژنەکان کرد کە ماوەیەکە بێوچان دڵسۆزانە کار بۆ بەکارخستن و سەرخستنی ئەو سیستەمە ئەلیکترۆنییە دەکەن.