Skip to the content

یەکەمین فیستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق بەڕێوەچوو

هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD)- پاشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، ڕێکەوتی ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بە بەشداریی هەڵکەوت عەبدولرەحمان بەرێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان و بە نوێنەرایەتیی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، یەکەمین ڤیستیڤاڵی هەنجیر لە هاوینەهەواری مەهناز لە ناحیەی تەقتەق بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی حکوومی و ئیداری و جووتیاران و خاوەنکاری ناوچەکە بەڕێوەچوو.

لەم ڤیستیڤاڵەدا جگە لە نمایشکردنی بەرهەمی هەنجیری جۆراوجۆری ناوچەکە، چەندین بەروبووم و کاری دەستی دیکە پیشان دران.

شایانی باسە ناوچەی تەقتەق خاکێکی شیاو و گونجاوی هەیە بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمی هەنجیر، ئەم فیستیڤاڵەش ساڵانە بۆ پاڵپشتی و ناساندن و پارێزگاری و بەبازاڕکردنی بەرهەمی جووتیارانی ناحیەی تەقتەق و دەوروبەری ڕۆڵێکی باشی هەیە.