روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوەوە
![](/media/16957/وەزارەتی_کشتوکاڵ_و_سەرچاوەکانی_ئاو-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133141837980000000)
لە سۆشیاڵ میدیا سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردنی هەرێمی کوردستان تایبەت بەدۆسیەی ئاو و گرتنەوەی ئاو لەگەڵ عێراق بابەتێک بلاوکراوەتەوە. بۆ ڕای گشتی رایدەگەیەنین بە مەبەستی بەردەوامیدان بە پەیوەندیەکانمان ڕۆژی یەک شەممە ٢٧ی ئابی ٢٠٢٣، کۆبونەوەی تایبەت هەبووە لە نێوان لێژنەی تایبەتمەندی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتی بەرێوەبردنی مەلەفی ئاو، لەژێر ڕۆشنایی ئەو تێگەیشتن و هەماهەنگیانەی لە نێوان هەردوولادا هەیە، هیچ جۆرە ناکۆکیەک لەسەر ستراتیژی بەرێوەبردنی ئاو نیە و ئەو بابەتانەی کە بڵاوبونەتەوە لە سۆشیاڵ میدیا هیچ بنەمایەکی دروستیان نیە، و هیچ کۆبونەوەیەک هەڵنەوەشاوەتەوە لەسەر بنەمای ناکۆکی نێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدراڵ، بە پێچەوانەوە پەیوەندییەکانمان لە ئاستێکی زۆر باشدان.
لەپێناو پارێزگاری لە ئاسایشی ئاوی عێراق و هەرێم و بەیەکەوە کاردەکەین بە ئامانجی رووبەرووبونەوەی ئاستەنگ و گۆرانکارییەکانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دیاردەی کەمبونەوەی ئاو بۆ سەر کەرتی کشتوکاڵ و هاووڵاتیان بەگشتی .
مەلەفی ئاو بەپێی دەستور ڕێکخراوە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و بۆ ئەم مەبەستەش هەردوو وەزارەت پەیوەندییە هاوبەشەکانیان رێکخستووە و لە سەر بنەمای پێکەوە کارکردن بەردەوام دەبین.