Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێ ئەمریکا لە هەولێر کرد

رۆژی سێ شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی لە مارک سترۆ، کۆنسوڵێ گشتی نوێی ئەمریکا لە هەولێر و تیمێکی یاوەری کرد.

لە دیدارێکدا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا کرا،بە تایبەتی باسی هەڵسەنگاندنی گۆڕانکاری و بەرەو پێشچوونەکان لەگەڵ ئەنجومەنی ئابوری و بارزگانی و وەبەرهێنەران و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی ئەمریکا و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان بۆ سەر کشتوکاڵ و ئاودێری.

هەر لە دیدارەکەدا داوا لە کۆنسوڵی ئەمریکا کرا کە هەوڵەکانی خۆیان چڕبکەنەوە لە چوارچێوەی بەرنامەکانیان بۆ پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی پڕۆژەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان

لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر ئامادەیی و ئاسانکاری تەواوی فەرمانگەکانی وەزارەت کرایەوە، بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و بەهێزکردنی ئاسایشی خۆراک و ئاو بە هەماهەنگی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان .