تاوتوێی ئالەنگاری و گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کرا
رۆژی سێ شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، بەئامادەبوونی راوێژکاری وەزارەت، پێشوازی لە ڕوبا بیۆدن، لە سەنتەری دایەلۆگی مرۆیی - جنێف _سویسرا و دکتۆر نظیر الانصاری، لەزانکۆی لۆلیای تەکنەلۆجی سویدی کرد.
لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگییەکان لەگەڵ وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی فیدراڵی کرا، بە مەبەستی بەیەکەوە کارکردن و رووبەڕووبونەوەی ئالەنگاری و گۆڕانکارییەکان کە بەهۆی کەشوهەواوە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبنەوە، بە تایبەتی هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەو رێکارانەی کە عێراق دەیگرێتە بەر بۆ پارێزگاری لە ئاسایشی ئاو و خۆراک.