Skip to the content

تاووتوێی دروستکردنی کێڵگەیەکی کشتوکاڵی کرا.

ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ ى ئابی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی پەیوەندیدار لە وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی لە دەستەی وەبەرهێنان و وەبەرهێنانی هەولێر، تاووتوێی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی کشتوکاڵی کرا، کە پێک دێت لە چاندنی دار و ڕواندنی ڕووەکی بەردار، بەتایبەتی لە بواری زەیتون و بادەم لە قۆناغی یەکەمدا و لە قۆناغەکانی تریشدا جۆرەکانی تری میوە بە تایبەتی میوە ناوکبەردینییەکان لەسەر ڕووبەرێكی فراوانی زەوی، لە پڕۆژەکەدا کە کارگەکانی بەپیشەسازیکردن و گورزەکردن و سیستەمی بەبازاڕکردنی تێدایە.

لە دیدارەکەدا دوای گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی پێكهاتەكانی پرۆژەكە، بڕیار درا ئەو لیژنەیەی کە بەسەرۆکایەتیی بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان، کە ماوەی ساڵێکە پێک هێنراوە بۆ هەڵسەنگاندن و دیراسەکردنی پرۆژەکە، لەگەڵیان بەردەوام بن بۆ ئەوەی دووبارە کۆمپانیای جێبەجێکار چۆنیەتیی کارکردن لە پرۆژەکە و سایتپلان و كەڵكی پرۆژەکە داڕێژنەوە و چۆنیەتیی هەنگاوەكانی جێبەجێکردن و تەواوکردنی پرۆژەکە بخە نەروو.