Skip to the content

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازیی لە گرووپێکی وەبەرهێنەرانی چینی کرد

ڕۆژی سێشەممە، ٢٢ ى ئابی ٢٠٢٣، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەت و سافی نووسینگە، پێشوازی کرد لە گرووپێکی وەبەرهێنەرانی چینی، کە بە مەبەستی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و سەرمایەگوزاری و دروستکردنی پرۆژەکانی بواری ئاودێری و بەنداوەکان و پیشەسازیی کشتوکاڵی، سەردانی وەزارەتیانکرد.

لەو دیدارەدا جەخت لەسەر ئاسانکاری و پاڵپشتیی تەواوی وەزارەت کرایەوە، بە مەبەستی بووژانەوە و پێشخستن و دامەزراندنی پرۆژە کشتوکاڵییەکان بە هەماهەنگیی وەبەرهێنەرانی ناوخۆی و جووتیارانی هەرێمی کوردستان.