Skip to the content

گرێبەستی هەناردەکردنی بڕی 5 هەزار تۆن پەتاتە بۆ وڵاتی ئیمارات واژۆ کرا

ڕۆژی دووشەممە، ٧ى ئابی ٢٠٢٣، لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و کونسوڵکاری گشتیی وڵاتی ئیمارات، لە هەرێمی کوردستان و ستافێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی ئیماراتی و کوردستانی، مەراسیمی واژۆکردنی گرێبەستی هەناردەکردنی بڕی ٥ هەزار تۆن پەتاتە بۆ وڵاتی ئیمارات لە نێوان کۆمپانیای ئەبو سیدۆی ئیماراتی و هەردوو کۆمپانیای وەبەرهێنانی (ئاورا و کەى ئێچ) بەڕێوە چوو؛ وا بڕیارە لە هەر هەفتەیەکدا بڕی ٥٠٠ تۆن پەتاتە بە پێی ناوەرۆکی گرێبەستەکە هەناردە بکرێت.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە هەماهەنگیی کەرتی تایبەت، هەوڵێکی ستراتیژییە بەرەو کرانەوە و بەبازاڕکردنی بەرهەمی پەتاتەی خۆماڵی، دوای ئەوەی کە لوتکەی سەرکەوتن و بەرهەمهێنانی تۆمار کردووە و ئاستی خۆبژێوی بە ڕاددەیەکی زۆر بەرز بەدی هاتووە.