بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری چیک کرد
رۆژی دووشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بێگەر تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کاڕێل کۆڕتانیک، کۆنسوڵی گشتی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان.
لەم دیدارەدا لە نزیکەوە دواین هەماهەنگی و بەرەوپێشچوونەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چیکمان کرد، بەتایبەتی لەبارەی خستنەرووی هەوڵەکان بۆ پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی و ئاودێری و هاوکاریکردنی جوتیاران و هەمەچەشنکردن و کرانەوەی بازاڕەکانی کۆماری چیک بەرووی بەرووبوومە خۆماڵیەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و زەمینەسازی و هاندانی وەبەرهێنەرانی چیکی بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژە و سەرمایەگوزاری پیشەسازی کشتوکاڵی، وەک هەوڵێکی پاڵپشتی بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان.