دووەمین ڕۆژی کۆنفڕانسی ساڵانەی IBBC لە وڵاتی ئیمارات بەڕێوەچوو
دووەمین ڕۆژی کۆنفڕانسی ساڵانەی IBBC بە بەشداری شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زنجیرەیەک وتار و پانێڵ، لەبارەی تاوتوێکردنی وەبەرهێنان، پیشەسازی کشتوکاڵی، ژینگە و وزە بەرێوەچوو.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێکهاتبوون لە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆ.
هەرەوەها نوێنەری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری بازرگانی ئیمارات و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و ژمارەیەک لە کەسایەتی و وەبەرهێنەرانی کوردستانی و عێراقی و جیهانی تیایدا ئامادەی بوون.
لە کۆنفرانسەکە شاندەکەی حکومەتی هەرێم ئاست و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ بەشداربووانی کۆنفڕانس باسکران، بە مەبەستی هاندانی سەرمایەگوزاری و بەدەستهێنانی پاڵپشتی و بەهێزکردنی هەنگاوەکانی بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان.