Skip to the content

لە دوبەی بێگەرد تاڵەبانی بەشداری لە ئیڤێنتێکی تایبەت بە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەکات

رۆژی شەممە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، ئەندامی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ئیڤێنتێکی تایبەت بە گۆڕانی کەشوهەوا کرد.
 
ئیڤێنتەکە بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی د.لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەگگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق و وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی کە لەو کۆنفڕانسەدا بەشدار بوون بەڕێوەچوو.

لەم ئیڤێنتەدا تاوتوێی کێشە و گرفتەکان و گۆڕانکارییە ژینگەییەکان و هەوڵەکانی پاراستنی ئاسایشی خۆراک و ئاو و چۆنیەتی مامەڵەکردنی عێراق بەگشتی لەگەڵ کاریگەری و رووبەرووبونەوەی گۆڕانکاری و مەترسییە ژینگەیەکان کرا.