Skip to the content

لە یەکەمین ڕۆژی COP28 چەند کۆبونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەچوو

کۆبونەوەکانی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکەمین ڕۆژی کردنەوەی پڕۆگرامەکانی کۆنفڕانسی لوتکەی جیهانی نەتەوە یەکگرتووەکان(COP28)تایبەت بەگۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و یەکخستنی توانا و دەرفەتەکان و ڕێکخستنی کۆدەنگی جیهانی لە پێناو باشترکردنی دۆخی ژینگە و کەشو هەوا و ئاسایشی ئاو لە ئاستی جیهان و ناوچەکە بەڕێوەچوو.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ''وەکو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریمان لەم کۆنفڕانسەدا کردووە و جەخت دەکەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ خۆگونجان و روبەرووبونەوەی گۆرانکارییەکانی کەشو هەوا و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکان و باشترکردنی ستراتیژی سوود وەرگرتن لەسەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان.''
 
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو راشیگەیاند:''هەوڵی بەدەستهێنانی پاڵپشتی مەعنەوی و سەرچاوەی دارایی وولاتانی بیانی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بەو پرسانە دەدەین، بەهەماهەنگی لەگەڵ لایەنە بەشداربووە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.''