بێگەرد تاڵەبانی بەشداری لە کۆنفڕانسی ساڵانەی(IBBC) لە وڵاتی ئیمارات دەکات
رۆژی پێنجشەممە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، لەسەر بانگهێشتی فەرمی ئەنجومەنی کاری عێراقی بەریتانی، بەیاوەری ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەسایەتی کوردستانی و عێراقی و جیهانی، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە کۆنفڕانسی ساڵانەی IBBC کرد کە لە ژێر دروشمی بەردەوامیدان بە بەرزکردنەوەی گەشەی ئابووری عێراق بەڕێوەچوو.
ئەم کۆنفڕانسە ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت و وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند: ''وێڕایی جەختکردنەوە لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانمان شاندی حکومەتی هەرێم، کاردەکات بۆ خستنەرووی دۆخی وەبەرهێنان و پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی و ڕەخساندنی دەرفەتەکانی سەرمایەگوزاری ئابوری و بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وەبەرهێنەران و شارەزایانی وڵاتی بەریتانیا و لایەنە بەشداربووەکانی ئەم کۆنفڕانسە.''