بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا کۆبووەوە
لەمیانی بەشدارکردنی لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ئەنجومەنی کاری عێراقی بەریتانی IBBC لە وڵاتی ئیمارات، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکنی ئاوی حکومەتی هەرێمی، لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا کۆبووەوە.
لەم دیدارەدا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەرەو پێشبردنی سێکتەری کشتوکاڵ و ڕۆڵی وڵاتی بەریتانیا، لە بواری وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و ئاودێری لە هەرێمی کوردستان کرا.
بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند: '' باڵیۆزی بەریتانیا تێگەیشتنی زۆر باشی هەیە، لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەمامەنگی و پێکەوە کارکردن و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی وەبەرهێنەرانی کشتوکاڵ و ئەنجامدانی پڕۆژە و سەرمایەگوزاری پیشەسازی کشتوکاڵی و پاڵپشتیکردنی زیاتری جوتیارانی هەرێمی کوردستان.''