Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی پیرۆزبای لە دکتۆرێکی ڤێتێرنەری دەکات

 
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پیرۆزبایی لە د.سلێمان تەمر سەعید، کرد بە بۆنەی دەستنیشانکردن و بەدەستهێنانی خەڵاتی باشترین دکتۆری ڤێتێرنەری و ئاژەڵدۆستی GOLDEN STAR AWARDکە ساڵانە لەلایەن ناوەندی نێودەوڵەتی ڕێکخراوی جیهانی ئاژەڵان ئەنجام دەدرێت.

ئەم خەڵاتە ساڵانە ڕێکدەخرێت بۆ ئەو دکتۆر و ئەکادیمیستانەی کە ژیانیان دەخەنە مەترسی و بەخۆبەخشی کاردەکەن و تێدەکۆشن، لەپێناو رزگارکردنی گیانی ئاژەڵان سەرکێشی دەکەن لە جیهاندا، ئەمساڵ ٥هەزار دکتۆری جیهانی بەشداریان کرد بۆ وەرگرتن و دیاریکردنی خەڵاتی ئەستێرەی ساڵ لەسەر ئاستی جیهان.

دکتۆر سلێمان دامەزرێنەر و سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵانە و باڵوێزی کوردستانە بۆ ڕۆژی جیهانی ئاژەڵان و بەرپرسی بەشی پلاندانانی بەیتەری دهۆکە، لەماوەی رابردوو ڕۆلێکی گرنگی گێراوە بۆ خزمەتی ئاژەڵدۆستی و پارێزگاری لە مافی ئاژەڵان و جیهانی ئاژەڵان.

لەمبارەوە بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند: ''بەم بۆنەیەوە جەختدەکەینەوە لەسەر تەواوی پاڵپشتی و هەماهەنگی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم و بۆ هەمیشە پێشەنگ بوونی دکتۆره ئازیزەکانمان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ سەر ئاستی جیهان.''