بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد
رۆژی سێشەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان و بەرێوەبەری گشتی پلاندانان پێشوازی لە نەسڕولڵا ڕەشنودی، کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر و شاندێکی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا جەختکرایەوە لەسەر هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و تاوتوێکردنی مافە داراییەکانی ئەو کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە ئێرانییانە کرایەوە کە لە هەرێمی کوردستان سەرمایەگوزاری ئەنجامدەدەن و لە دیراسە و دیزاین و جێبەجێکردنی ژمارەیەک بەنداوی و پڕۆژەی ئاودێری لە هەرێمی کوردستان بەشدارن.