Skip to the content

تیمێکی دامەزراوەی DAI تاوتوێی پاڵپشتی ژنان لە سێکتەری کشتوکاڵی هەرێم دەکەن

رۆژی چوار شەممە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت و تیمی نووسینگەی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازی کرا لە ستافێکی بەرپرسانی دامەزراوەیDAI کە لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی دەکرێت.
 
ئامانج لە سەردانی شاندەکە ئەنجامدانی پڕۆژەکانی پێشخستنی سێکتەری کشتوکاڵی و یەکسانی جێندەری و هاوکاریکردنی ژنانی خاوەنکاری کشتوکاڵی بوو.

لەم دیدارەدا تاوتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و چۆنیەتی ئامادەکارییەکان کرا، بۆ پاڵپشتی و ئەنجامدانی پڕۆژەکانی پێشخستنی تواناکانی ژنان و دەرچووانی بەشەکانی کشتوکاڵی و زەمینەسازی بۆ وەبەرهێنان و سەرمایەگوزاری کشتوکاڵی لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان .