وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاو، بەشداری لە چواردەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی لە بەغدا دەکات
رۆژی چوارشەممە ١٥ی شوباتی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری گشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بریکار و راوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتی پێشوازی لە د.طالب الكعبی، بەڕێوەبەری گشتی (شركة عامة للتجهیزات زراعیة) کرد.
لەدیدارێدا لەگەڵ شاندی میوان گفتوگۆ، لەبارەی هەماهەنگی و بەشداریکردنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کرا لە چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی لە بەغدا، کە بڕیار وایە لە ڕۆژانی 14-21 مانگی ئاداری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
هەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بانگهێشتکردن و بەشداریکردنی شاندێکی باڵای وەزارەت و پڕۆژە کشتوکاڵیەکان و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵی و پیشەسازی کشتوکاڵی کرا، بەمەبەستی سوود وەرگرتن و ئاڵوگۆڕی ئەزموونی بازرگانی و ئابوری و پاڵپشتی لە جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان و یەکخستنی دەرفەتەکان بۆ دابینکردنی بەرهەمە خۆماڵیەکان و دۆزینەوەی بازاڕ و پارێزگاری لە ئاسایشی خۆراک بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق.