بێگەرد تاڵەبانی پێشوازی لە سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان کرد
ئەمڕۆ پێنج شەممە ،2023/1/12 بێگەرد تاڵەبانی بەئامادەبوونی ستافی وەزارەت پێشوازیکرد لەبەڕێزان سەرۆکی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان دادوەر(کاوە فتحی معسوم) و ستافێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە دادوەران و داواکارانی گشتی (بەختیار حمە عباس، خەڵات نەجمەدین موفتی، ئاریان نورەدین).
لەم دیدارەدا لە نزیکەوە گفتوگۆکرا بەمەبەستی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان وەزارەت و ڕۆڵی داواکاری گشتی و دادگاکانی هەرێمی کوردستان و کاروبارەکانی پەیوەست بە لێژنەکانی تایبەت بە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەم خاڵانەی خوارەوە :
1/ تاوتوێکردنی پاڵپشتی لە چەسپاندنی مافی جوتیاران و قەرەبووی گرێبەستی کشتوکاڵی لە لێژنەی تایبەتمەندی قەرەبووی (٪3).
2/یەکخستنی هەوڵەکان بۆ پارێزگاری لە زەوی کشتوکاڵی و دارستان و پاوان و رووبەروبونەوەی زێدەرۆیی سەر زەوی کشتوکاڵی و بەکارهێنانی بۆ پڕۆژەی ناکشتوکاڵی.
3/ هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە رووبەروبونەوەی لێدانی بیری نایاسای، وە گرتنەبەری رێکاری پێویست لەسەرپێچی بەکارهێنانی سامانی ئاوی ژێر زەوی، بەشێوەی نایاسایی بەدەر لەرێنمایی و یاسا بەرکارەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
لەکۆتایدا لەنێوان ستافی هەردوو لا جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامیدان بە دیدار و هەماهەنگیەکان و پاڵپشتیکردنی سێکتەری کشتوکاڵی وەک سەرچاوەیەکی بەهێزی ژێرخانی ئابوری هەرێمی کوردستان.