وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ ڕێکخراوی جووتیارانی ئەفرێنەری کوردستان کۆبۆوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی پەیوەندیدار و ستافی نوسینگە، لەگەڵ دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوی جووتیارانی ئەفرێنەری کوردستان کۆبووەوە.
لە دیدارەکەدا چەندین بابەتی پەیوەست بەسێکتەری کشتوکاڵ و جووتیاران تاوتوێکرا، کە لە یاداشتێکدا بەنوێنەرایەتی جوتیاران پێشکەشی وەزارەتیان کرد.
دوای ئاڵوگۆڕ و گفتوگۆ لەبارەی سەرجەم بابەتەکان، چەندین پێشنیار و بڕیار و ڕاسپاردەی گرنگ گەڵاڵەکران، لەپێناوی بەرژەوەندی گشتی جووتیاران و پاڵپشتی لە بەرهەمی خۆماڵی و پارێزگاری لە ئاسایشی خۆراکی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ئەو تەوەرانەی خوارەوە هەڵوەستەی لەسەرکرا و بڕیاری بەدواداچوون و هەماهەنگی بەردەوامی لەسەردا :
۱-ڕێکخستنی بازاڕی عەلوەکان و شێوازی بەبازاڕکردن و ساخکردنەوەی بەرهەمەکانی جووتیاران و ئامادەکردنی ڕێنماییەکی تایبەت لە ژێر ڕۆشنایی یاسا بەرکارەکانی وەزارەت.
۲-دیراسەکردنی کێشەی خانووە پلاستیکییەکان و دۆزینەوەی بازاڕ و دڵنیاییدان بە جووتیاران و بەدواداچوون بۆ کێشەکانییان.
۳-بڕیاردرا بە دیراسەکردنی وەرگرتنەوەی بەرهەمی گەنمەشامی جووتیاران هاوشێوەی پڕۆژەی بە بازارکردنی گەنمی جووتیاران لە هەرێمی کوردستان.
٤-بڕیاردرا بە بەشداری پێکردنی نوێنەری جووتیاران لەسەر ئاستی شارەکان بۆ ئەوەی لەگەڵ لێژنەی تایبەتی وەزارەت هەماهەنگی بکەن، لە پێداچوونەوە و ئامادەکردنی ڕۆژنامەی کشتوکاڵی و دانانی باج لەسەر لیستی ئەو بەرهەمانەی کە پێشنیار و دیراسە دەکرێن بە ئاگاداری و بەشداری نوێنەری جووتیاران.
٥-جەختکردنەوە لەسەر هەماهەنگی و بەدواداچوون لەو کۆمپانیا و نوسینگە کشتوکاڵییانەی کە دەرمانی قڕکەر و پەینی کیمیاوی و تەرزەکانی بنەتۆ بۆ جووتیاران و خاوەن پڕۆژەکان دابیندەکەن، بە بەڕەچاوکردنی هاوسەنگی نرخ و کوالێتی بەرهەمەکان.