وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خاوەنپڕۆژە کشتوکاڵییەکانی سلێمانی و ڕاپەڕین و گەرمیانی بەسەر کردەوە
ڕۆژی چوارشەممە، ١٩ى تەممووزی، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ خاوەنی پڕۆژە گەورە و ستراتیژییەکانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین کۆبووەوە، بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی یاسای ژمارە (٢٠)ی ساڵی ٢٠٢١ تایبەت بە سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان لە کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستان و ڕێنمایی ژمارە (٤)ی ساڵی ٢٠٢٢، وە بەجێهێنان و هەماهەنگی و کارئاسانیی دامەزراندنی سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی و بەڕێوەبەری فەرمانگە کشتوکاڵی و ڤێتەرنەرییەکان ئامادە بوون، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پڕۆژە یاساکە و گرنگییەکەی بۆ بەرژەوەندیی گشتی و گرنگی بۆ کەرتی تایبەتی پێشخستنی سێکتەرەکانی کشتوکاڵی و چۆنیەتیی سوودوەرگرتن لە تواناکانی دەرچووان ڕوون کردەوە.
له کۆتاییدا ئامادەبووان وێڕای پشتیوانیی خۆیان بۆ جێبەجێکردنی ناوەرۆکی پرۆژەکە، چەندین پرسیار و گفتوگۆ و بۆچوونی جیاوازیان خستە ڕوو.