Skip to the content

بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر کۆدەبێتەوە

رۆژی یەکشەممە ، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، پێشوازی لە ئێرڤن هێکس، کۆنسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر و شاندێکی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی ئەمریکی کرد .
 
لەو دیدارەدا کە بریکار و بەرێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان و بەرێوەبەری گشتی پلاندانانی وەزارەت ئامادەی بوون، باس لە کارو چالاکی و هەنگاوەکانی بەرەو پێشچوون و گۆڕانکاری لە سێکتەری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پڕۆژەکانی ئاودێری و خستنەڕووی ئاڵەنگاری و بەربەستەکان.
 
بێگەرد تاڵەبانی، داوای لە شاندی میوان کرد کە هەماهەنگی و پاڵپشتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بکەن، بە مەبەستی ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و دامەزراندنی پڕۆژەی جۆراو جۆری کشتوکاڵی و بە پیشەسازی کردنی بەرووبوومە خۆماڵییە کشتوکاڵیەکانی جوتیاران، بەسوود وەرگرتن لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و ئاسانکاری و کەمکردنەوەی رۆتین لە چوار
چێوەی یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکانی وەزارەت و چۆنیەتی سوود وەرگرتن لە ژینگەیی لە بار و کەش و هەوا و خاکی بەپیتی هەرێمی کوردستان.