سۆماڵ لەکەرتی کشتوکاڵدا وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات
رۆژی سێشەممە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، پێشوازی لە کونسوڵی وڵاتی سۆماڵ لە باڵیۆزخانەی عێراق لە بەغدا کرد.
لە دیدارێکدا بیروڕا لەبارەی چۆنیەتی پەرەپێدانی کەرتی ئاژەڵداری و کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان کرا و بۆ ئەم مەبەستەش وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری راسپارد تا لەڕووی هونەرییەوە وردەکاری پێوست لە سەر شێوازی کارکردنیان لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاساو رێنماییە بەرکارەکان بخەنە بەردەست شاندی میوان، کە لە ئاییندەدا دەیانەوێت لە بواری کشتوکاڵدا وەبەرهێنان بکەن.