وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ شاندێکی وەبەرهێنەرانی تورکیا کۆ بووەوە
ڕۆژی سێشەممە، ١٣ى حوزەیرانی ٢٠٢٣، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پێشوازیی لە شاندێکی وەبەرهێنەرانی بازرگانیی تورکیا کرد.
لەم دیدارەدا تاووتوێی هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیا کرا، بەتایبەتی لەبارەی هاندان و بەشداریکردنی وەبەرهێنەرانی تورکی لە بواری سەرمایەگوزاریی پیشەسازیی کشتوکاڵی و دامەرزاندنی پڕۆژە و کارگەی جۆراوجۆری بوارەکانی ئاژەڵداری و پەلەوەری و باخداری و ئاشناکردنی جووتیاران بە شێوازی بەرهەمهێنانی پێشکەوتووی کشتوکاڵی، بە سوودوەرگرتن لە دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و لە کەشوهەوای گونجاو و بەپیتی خاکی هەرێمی کوردستان.