پێشوازی لە مارگۆرگیس سێهەم یۆنان پاتریارکی نوێی کەنیسەی رۆژهەڵاتی کۆن کرا
![](/media/20684/fb_img_1687344716172.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133318192550000000)
ڕۆژى سێشەممە، ٢٠ى حوزەیرانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و پارێزگاری ھەولێر، بە بەشداریی شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، لە هەولێر پێشوازی لە مارگۆرگیس سێهەم یۆنان پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی کۆن و شاندی یاوەریی کرا.
ناوبراو پاتریارکی دەیەمینە و دوای کۆچیدوایی پاتریارك مار ئەدی دووەم، مارگۆرگیس سێهەم یۆنان، وەك جێگرەوەی دەست بەکار بوو.
لە دیدارێکدا جەختی لە پەیوەندیی دێرینی نێوان کورد و هاووڵاتییانی مەسیحی کردەوە کە بە ڕەگەز خەڵکی کوردستانە. بڕیارە لە ماوەی مانەوەیاندا چەندین دیداری جیاوازیان لە هەرێمی کوردستان هەبێت.