هەوڵ بۆ دۆزینەوەی بازاڕ و ساغکرنەوەی بەرهەمە خۆماڵیەکانی جوتیاران دەدرێت
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەرلەمانی عێراق و لێژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان کرد.
لە دیدارێکدا کارنامە و هەوڵەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە پێناو پارێزگاری و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و پاڵپشتی لە چۆنیەتی دۆزینەوەی بازار بۆ ساغکرنەوەی بەرهەمە خۆماڵیەکانی جوتیاران و باشتر بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو خرایەڕوو و تاوتوێی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و ئاودێری و ساغکردنەوە و پاڵپشتیکردنی بەرهەمەکانی جوتیاران لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا.
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند:''لە کۆبونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوولا لێک تێگەیشتن و بەرەو پێشچوونی زۆر باش هەبوو، کە دڵنیام لەداهاتوودا کاریگەری زۆر ئەرێنی دەبێت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندیەکانمان و چارەسەرکردنی کێشە هاوبەشەکانی پەیوەست بە کشتوکاڵ و ئاودێری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.''