بێگەرد تاڵەبانی لەگەڵ وەزیری ژینگەی حکومەتی فیدراڵ کۆبووەوە
رۆژی یەکشەممە ٧ی ئایاری ٢٠٢٣، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی وەزارەتی ژینگەی حکومەتی فیدراڵی کرد و لەلایەن وەزیری ژینگەی عێراق و بریکاری وەزیر پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا باس لە گۆڕانکارییەکانی کەشو هەوا و کاریگەرییەکانی بۆ سەر عێراق و هەرێمی کوردستان کرا و تاوتوێی هەماهەنگی و چۆنیەتی بەیەکەوە کارکردن و بەشداریکردن و سوودمەند بوونی هەرێمی کوردستان لەو پاڵپشتیە دارایی و تەکنیکیانەی کە لە رێگەی پڕۆژەکانی وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دابین دەکرێن، بۆ پارێزگاری لە ژینگەی عێراق بەگشتی.
بڕیار وایە لەلایەن وەزیری ژینگەی عێراق شاندێکی هونەری سەردانی هەرێمی کوردستان و وەزارەت بکەن بۆ هەماهەنگی و یەکخستنی زیاتری توانا و دەرفەتەکانی نێوان هەردوولا، هەروەها بڕیاردرا وەزارەتمان بەشداری پێ بکرێت لەو خولانەی کە لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ پێگەیاندنی کادیرانی تایبەت بە دانوستانەکان بەڕێوە دەچێت.
لە کۆتایدا بڕیاردرا کە هەماهەنگی بەردەوام هەبێت بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت لە نێوان هەردوولا بۆ ئەو کۆنگرە نێودەوڵەتییانەی کە لەبارەی ژینگە و ووزە لە بەرنامەدایە بەرێوەبچێت.